کەنەدا؛ یادێک بۆ نەوشیروان مستەفا

May 23, 2017


بەسەرپەرشتى ماڵى کورد لەڤانکوڤەرى کەنەدا رێورەسمێک بەبۆنەى کۆچى دوایى نەوشیروان مستەفا سەرکردەى گەلى کوردو رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گوڕان بەرێوەچوو، ئەو رێورەسمە کەلەژێرناوى یادێک بۆ نەوشیروان مستەفا سازکرابوو، ژمارەیەکى بەرچاو لەکوردستانیان بەشدارییان کردو بزوتنەوەى گۆڕان و نوێنەرى لایەنە سیاسییەکانى باشورو باکورو رۆژهەڵات و رۆژئاواى کوردستانیش هاوخەمى خۆیان راگەیاند، خاڵى هاوبەشى وتەکان ناساندنى نەوشیروان مستەفا بوو وەک سەرکردەیەکى نیشتمانى و نەتەوەیى و وردبین و پاک و بەهەڵویست لەسەرئاستى کوردستان .
هەر لەویادەدا گروپێک لەگەنجانى بەهرەمەند چەند پارچە میوزێکیکیان پێشکەشکردودواتر هەندێکلەئامادەبوان یادەوەرى خۆیان لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا گێڕایەوە.
ئەوەى گرنگە لێرەدا باسبکرێ حکومەتى بریتش کۆڵۆمبیا کەلەلایەن (ماڵى کوردەوە) داواى دابینکردنى هۆڵیان لێکرابوو، لەوەڵامدا بۆ رێکخەرى یادەکە دەڵێن: بەشانازییەوەووەک پێزانین بۆ خەبات وتێکۆشانى ئەوسەرکردەیە پێمانخۆشە شوێنەکەتان بەبێ بەرامبەر بۆدابینبکەین .


ئەم بابەتە 279 جار بینراوە.