دەبوو لە برۆکسێل بڵێین :

Jul 12, 2017

ئەحمەدى مەلا

دەبوو لە برۆکسێل بڵێین :


١. چارەکە سەدەیەکە نیمچە سەربەخۆین ؛
٢. لەم چارەکە سەدەیە، هەموو گوندەکانمان بوژاندەوە کە رژێمی پێشوو وێرانی کردبوون ؛
٣. بەو کەمە ئیمکانییەتەی کە هەمان بوو، توانیمان سەرەتا کشتوکاڵی تەقلیدیی ببووژێنیەوە، ئاو و کارەبا دەگاتە هەموو شوێنێ ؛
٤. لە رووی سیاسییەوە، بەرەیەکمان پێکهێناوە، سەرباری جوداوازییەکانمان، بەڵام یەک دەنگمان هەیە بەرامبەر بە دەرەوە ؛
٤. کوردستانمان لە چاخەکانی ناوەندەوە گواستەوە بۆ قۆناغێک ئیدی پێویستمان بە هێز و زانین و توانای ئێوە دەبێ تاکو بێینە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو ؛
٥. سوودمان لە نەوت وەرگرتووە، بەڵام نەوت سەروەتی هەموو نەوەکانە، ئێمە هەر هەندەی لێ دەفرۆشین کە زیانی بۆ نەوەکانی ئایندە نەبێ؛
٦. دیموکراسییەت لە هەرێم لە چاو دیموکراسییەکانی ناوچەکە لە هەموویان پێشکەوتوو ترە .
٧. لەم چارەکە سەدەیەدا، چەندین جار دەستاودەستی دەسەڵاتمان کردووە ؛
٨. موعارەزە هێزێکی کاریگەرە لە بڕیاردان و ئازادی رادەڕبڕین لە ئاستێکی زۆر باشە ؛
٩. بە یەک لەشکر رووبەڕووی داعش بوینەوە، چونکە ئەم شەڕە شەڕی مان و نەمان بوو ؛
١٠. دابەشکردنی کوردستان، لێپرسراویی ئەورووپاشە، چونکە سایکس و پێکۆ دوو سیاسەتمەداری ئەورووپی بوون کە خاکی ئێمەیان دابەش کرد ؛
١١. ئێمە وەکو کورد، خاون شوناس و زمان و کەلتوور و خاک و مێژووی خۆمانین، هەموو بەڵگە نێودەوڵەتییەکان نکۆڵییان لە سەربەخۆیی ئێمە نییە ؛
١٢. کوردستان دەتوانێ، وەکو هەموو دەوڵەتێکی دیموکراسیی و مافپەروەر و ئازاد، بەشدار بێ لە دروستکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەسەر ئەو بنچینانەی کە جاڕی مافەکانی مرۆڤ پێ داگریی لەسەر دەکەن...


ئەم بابەتە 306 جار بینراوە.