مرۆڤە ئاقڵەکان لەناو خەڵکدا باسی ئەم شەش بابەتە ناکەن

Jul 12, 2017

هەر وشەیەک کە لە دەم دەردەچێت دەتوانرێت بە چەندین رێگە لێک بدرێتەوە: پۆزەتیڤ، نێگەتیڤ، سروشتی، یان ناڕوون.


لەوانەیە هەندێکجار هەڵبژاردنی وشەکان بەشێوەیەکی زیرەکانە بێ. هەندێکجاریش رەنگە ببنەهۆی دڵشکاندنێکی بەهێزی بەرامبەر، ئەمە وابکات پەشیمان بیت لە وتنیان.
بۆ دورکەوتنەوە لە هەستە شەرمەزارییەکان، پێویستە زۆر شارەزاییانە وشەکان هەڵبژێرین و رێگایەکی تێگەیاندنی ئاسان و روونمان هەبێت.
لێرەدا شەش دەستەواژەی گرنگ دەخەینەڕوو، کە مرۆڤە زیرەکەکان بەدوورن لە وتنی:
1-“ئەمە ترسی ناوێت!”
باشە، ژیان ترسناک نییە، بەڵام هەندێک شت مەرج نییە تازەپێگەیشتووەکان و کەمئەزموونەکان لێی تێ بگەن. هەندێکجار ئەوەی بەسەرت دێت ترس نییە، لەوانەیە شڵەژان و دوو دڵی بێت لە بڕیاردان.
ئەم دەستەواژەیە هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، لە جیاتی ئەمە دەتوانی بڵێیت “هەرچەند سەختیش بێت، رەنگە ببێت” جەخت لەسەر بۆچونەکانت بکەوە لەوانەیە چارەسەرێک بدۆزیتەوە.
2- “زۆر ماندوو دیاریت”
لێرەدا شتێک هەیە: ئێمە هەرگیز نازانین لەناو واقیعی ژیانی هەرکەسێک چی دەگوزەرێت، گرنگ نییە بە چ شێوازێک ئەیڵێیت، وتنی ئەم دەستەواژەیە رەنگە وا لەو مرۆڤە بکات هەست بکات رەنگدانەوەی کێشەکانی بە ئاشکرا بە روخساریەوە دیارە.
3- “وەک پێشتریش پێم وتی”
ئایا ئەم کەسە هەموو کاتێک ئەو شتەی لەبیرکردووە کە پێی وتراوە؟ ئەمە وا دەردەخات تۆ هەمیشە مێشکت بەو شتانە سەرقاڵە کە بە خەڵکی ئەڵێی، رەنگە وا دەربخەی تۆ هەمیشە لەوان باشتربووی.
لەجیاتی ئەمە دەتوانی شتێکی بۆ بکەیت کە هەمیشە لە یادی بێت و بەبیری بێتەوە.
4- “تۆ هەمیشە…” یان” تۆ هەرگیز…”
راستی ئەو شتە نییە کە مرۆڤێک هەمیشە بیکات یان هەرگیز نەیکات، دووبارەکردنەوەی ئەو دەستەواژانە هەمیشە رەنگە ببنەهۆی شکاندنی بەرامبەرت.
دەتوانی لە جیاتی ئەمە بڵێی: من تێبینیم کردووە کۆتایت بەمە هێناوە، یاخود هیچ شتێک هەیە من بتوانم یارمەتیت بدەم؟ یان شتێک هەیە بیزانم؟
5- “بەهیوای چانسێکی باش”
ئەو کەسە رەنگە بیری بچێتە سەر سەرچاوەیەکی نادیار ئەویش بەخت! ئایا لەیاری لۆتەریە تا شانسی هەبێت؟ لە ژیاندا کەم شت لەسەر شانس دەڕۆن ئەوەی دی هەموو هەوڵ و تێکۆشانی مرۆڤەکانە. لەجیاتی ئەمە دەتوانی بڵێی: “دەزانم تۆ دەتوانی بیکەیت” بەمە بڕوابەخۆبوونی کەسەکە بەرزدەکەیتەوە، لە جیاتی ئەوەی بیری لای بەخت بێت.
6-“من وازدێنم”
دەستبەرداربوون لە بەرامبەر هەر بەر پرسیارێتییەکی کار یان هەرئەرکێکی تر رەنگە بتڕوخێنێ و کار لە متمانە بەخۆبوونت بکات. لەبیرت بێت: تۆ زۆر لەوە بەهێزتری، بەتواناتری کە پێتوایە، هیچ شتێک نییە نەتوانی روبەڕوی ببیتەوە. بڵێ “من دەتوانم” تەنها ئەو وشەیەت بەسە بۆ برەودان بەخۆت.

سەرچاوە: سایتی یلا


ئەم بابەتە 150 جار بینراوە.