بنەما گرنگەکانی ژیانێکی سەرکەوتوو بۆ هەرزەكاران

Jul 15, 2017

چەند خاڵێكی گرنگ هەن لە ژیاندا ئەگەر هەموو هەرزەکارێک لە سەراتاکانی تەمەنیدا لەبەرچاویان بگرێت و پەیڕەویان بکات ئەوا ژیان و داهاتویەکی گەشتر بۆخۆی دەستەبەردەکات.

1) بەئەوپەڕی متمانەو بڕوابەخۆبونەوە کارەکانت ئەنجام بدە. کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەینێ.

2) هەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە ڕٶژێک لە ڕۆژان جگەرەبکێشیت یاخود خواردنەوە کهولیەکان بخۆیتەوە.

3) بیکە بەبەرنامە هیچ شەوێک کەمتر لە ٧ کاژمێر مەخەوە.

4) هەوڵی بەدیهێنانی ئامانج وخەونەکانت بدە، هەوڵبدە بەهرەمەندی و لێهاتوی خۆت لە بوارێكی ژیاندا بدۆزیتەوە ، بۆئەوە بتوانی پەرە بەو توانایە بدەی لە ئیستاو له داهاتودا.

5) پارەو داهات و موچەکەت لە شتی بێ بەها و پڕوپوچدا بەفیڕۆمەدە ، ئەوە لەبەر چاو بگرە چۆن پەیدات کردووە و دەبێت چۆن بەباشترین شێوە خەرجی بکەیت ، وهەول بدە بەردەوام هەندێك لەو داهاتە بۆ رۆژی پێویست پاشەكەوت بكەیت.

6) نرخی کات بزانە بۆ ئەوەی بەتێپەڕبوونی کات نرخی خۆت لەدەست نەدەیت ،

7) گوێڕایەڵی دایک و باوکت بە ، مەیان ڕەنجێنە.

8) گەر ڕۆژێک لەڕۆژان هاوڕییەک یاخود کەسێکئ نزیکت دڵی شکاندوی و زویری کردوی یاخود درۆی لەگەڵدا کردوی لێبوردەبە، هەرگیز هەموشتێک لە دڵ مەگرە و مەیهێڵەوە لە بیر ودڵ و دەرونتدا، ژیان کورتە بەشی ئەم هەموو دژواریانە ناکات،وهەموو كەسێك بە خوشتەوە هەڵە دەكەن .

9) هەوڵ بدە نهێنیەکانی ژیانی کەسیت لای كەس نەدرکێنی، پاسۆرد بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەرو ئایپادەکەت دابنێ بۆ ئەوەی هەمووکەسێک نەتوانێت دزەبکاتە ناو زانیارییە گرنگ و کەسیی و نهێنییەکانی ژیانت.

10) هەمیشە خاوەن ڕوئیا و بیروبۆچون و پێناسەی خۆت بە بۆ ژیان و ژیانکردن. گوێ مەدە ئەوەی چی دەگوزەرێت و خەڵکی چۆن دەربارەی تۆ بیردەكەنەوە، گەرتائێستا بۆ خەڵک ژیاوی هەوڵبدە بۆ خۆت بژی.

سەرچاوە: سایتی یلا


ئەم بابەتە 131 جار بینراوە.