تورکیا جارێکی تر ریفراندۆمەکەی هەرێمی رەتکردەوە

Jul 19, 2017

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جارێکی تریش ئەنجامدانی ریفراندۆمە چاوەڕوانکراوەکەی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە کەوا بڕیارە لەمانگی ئەیلولی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

"حسێن موفتی ئۆغلۆ" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا تەئکیدی کردۆتەوە لەوەی ھەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان نەگۆڕاوە و جێگیرە. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند پاراستنی یەکگرتووی خاکی عێراق یەکێکە لەگرنگترین سیاسەتەکانی دەرەوەی تورکیا و ئەنقەرەش بە شێوەیەکی ئاشکرا و روون دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمە راگەیاندووە.

وتیشی بڵاوبوونەوەی ھەندێک ھەواڵ سەبارەت بەوەی "مەولود چاویش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە ئەگەر ھەرێم پابەند بێت بە چەند مەرجێکی تورکیاوە ئەوا وڵاتەکەی ریفراندۆمەکەی ھەرێم بۆ جیابوونەوە لە عێراق قبوڵ دەکات، دوورن لە راستییەوە


ئەم بابەتە 216 جار بینراوە.