بەبۆنەى موسڵەوە نەسروڵا پیرۆزبایى لەخامنەئى ئەکات

Jul 12, 2017

حەسەن نەسروڵاى رابەرى حزبوڵاى لوبنان کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ بەخاڵێکى وەرچەرخان وەسفدەکات و دەڵێت ئازادکردنى موسل تەنها پەیوەندى نیە بەمیللەتانى عێراقەوە، بەڵکو چارەنوسى هەموو نەتەوەو گەلانى ناوچەکەى پێوەبەندە. سەرکەوتنى عێراق بەسەر داعشیشدا بەسەرەتایى پاراستنى ئاسایشى جیهانى لەقەڵەم دەدات.

رابەرى حزبوڵاى لوبنان کەنوێنەرایەتى شیعەکانى لوبنان دەکات و پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئێران هەیە لەپاڵ پیرۆزبایى لەحکومەت وگەلى عێراق و عەلى سیستانى، پیرۆزباییش لە عەلى خامنەئى رابەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکات.

رابەرى شیعەکانى لوبنان راشیگەیاندوە ئەمریکا پێیوابوو 10 بۆ 30 ساڵ پێویستە بۆ شکستپێهێنانى داعش، ئەوەش بەو مانایەى کەئەوان مەبەستیانبوو تا ئەو ماوەیە سود لەداعش وەرگرن بۆ خۆيان وئیسرائیل.
حەسەن نەسروڵاى رابەرى حزبوڵاى لوبنان دەڵێت کۆنترۆڵکردنى موسڵ ئەوەندە گرنگە ئەگەر ئیرادەیەکى نیودەوڵەتى هەبێ کۆتایپێهێنانى داعش چەند ساڵێکى دیکەى ناوێت و سەرکەوتنى عێراق بەسەر داعشيشدا سەرەتایى پاراستنى ئاسایشى هەمو جیهانە.

 


ئەم بابەتە 408 جار بینراوە.