زانیارى هەواڵگرى عێراق لەبارەى داعشەوە

Jul 11, 2017

زانیارییەهەواڵگرییەکان دەڵێن لەدەستپێکى شەڕى داعشەوە لەعێراق تائیستا 28 هەزار چەکدارى ئەو رێکخراوە کوژراون و 4 هەزار کەسیشیان بەدیلى گیراون.

هەروەک 400 کەس لەکوژراوەکان لەئەمیرو بەرپرسانى مەیدانى داعش بون، 130 کەسی تریان فەرماندەى باڵا بون و 225 کوژراوى تریشیان فەرماندەى لۆجستى داعش بون.

زانیارییە هەواڵگرییەکانى عێراق ئەوەش دەڵێن رەگەزنامەى چەکدارانى داعش لەعێراقدا 86 وڵات بوە، واتە لە 86 وڵاتى جیهانەوە هاتونەتە ریزەکانى داعش لەعێراقدا.
لەکۆى ئەو 28 هەزار چەکدارەى داعش لەعێراق بون، 9 هەزاریان لە ئاسیاو 3 هەزار چەکدارییان لەسعودیەو 4هەزارى تریشیان لەوڵاتانى تونس و تەواوى وڵاتانى بیانى و دراوسێى عێراقەوە هاتونەتە عێراق.
ئەو ئامارانەى بڵاوکراونەتەوە لەلایەن حاکم زاملى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى عێراقەوە سەلمێنراوە، کەبۆخۆی یەکێکە لەسەرکردەکانى رەوتى سەدرى شیعەکان .


ئەم بابەتە 368 جار بینراوە.