لە چێشتخانەوە بۆ وانەوتنەوە؛ چیرۆکى کوردێکى سەرکەوتوو

Jul 17, 2017

وێبسایەتى رۆژنامەىUSA TODAY راپۆرتێکى تایبەتى لەبارەى چیرۆکى ژیانى پرۆفیسۆر کرمانج گوندى بڵاوکردۆتەوەو تێیدا سەرکەوتنى ئەو هاوڵاتییە کوردی- ئەمریکاییە بەنمونەو کاریگەر وەسفدەکات.

ناونیشانى بابەتەکەش کەلەوێبسایتى تێنسیان دۆت کام (WWW.TENNESSEAN.COM) بڵاوکراوەتەوە بەناونیشانى لەچیشتخانەوە بۆهۆڵى وانەوتنەوە، تێیدا پرۆفیسۆر دکتۆر کرمانج گوندى باسى ژیانى خۆى دەکات و دەڵێت: لە24 ئۆگەستى ساڵى 1977 کۆچى کردوە بۆ ئەمریکاو رۆژێک دواى گەیشتنى بەئەمریکا لەچێشتخانەی کافێیەک دەستى بەکارکردوە، دوو ساڵى یەکەمى لەئەمریکا زۆر بەسەختى تێپەڕاندوە هەموو شتێک بۆ ئەو نوێ بوە، نە زمانى زانیوەو نەزانیارى هەبوە لەبارەى کەڵچەرى ئەمریکاوە. کاتم بەفیرۆنەداو دواى دوو ساڵ کارکردن دەستم بەخوێندنى بکالۆریۆس کرد لەبوارى زانستى کۆمپیوتەر لەزانکۆى تێنسى و دواتر خوێندنى ماستەرو دکتۆرالەبوارى زانستى کارگێڕى و ئێستاش لەبەشى زانستى سەرکردایەتى( پەروەردەى سەرکردە) وانەدەڵێمەوە.

لەراپۆرتەکەىUSA TODAY دا هاتوە کرمانج گوندى تەمەن 56 ساڵ لەتەمەنى 16 ساڵیداو بەهۆى ستەمى رژێمى سەدامەوە لەگەلى کورد کۆچى کردوە بۆ ئەمریکا، ئێستا ئەو لەزانکۆى تێنسى وەک پرۆقیسۆر و مامۆستا کاردەکاو وانەش بەخوێندکارانى دکتۆرا لەبوارى شیکارى ئامار لەزانکۆ دەڵێتەوە.
هەر لەراپۆرتەکەدا تێروانینى "گوندى" بۆ پرسى پەنابەرو پەناهەندەکان و سیاسەتى دۆناڵد ترامپ بۆ موسوڵمانان بڵاودەکاتەوە، کەتێیدا دەڵێت کێشەى تیرۆر ئاین نیە، بەڵکو ئابورییە، کێشەکە بەرێوشوێنى باو و پەراوێزخستنى موسوڵمانان چارەسەر نابێ، ئەگەر بێتو ئابورى باش بکرێ و دەرفەتى خوێندن و پەروەروەردە بۆگەنجان بڕەخسێت، بیرى توندڕەوى و رێکخراوى وەک داعش شکست دەهێنن.
بۆخوێندنەوەى تەواوى راپۆرتەکە سەردانى ئەم لینکە بکە.
http://www.tennessean.com/search/kirmanj%20gundi/


ئەم بابەتە 356 جار بینراوە.