پوتن لەقافا گیراو وتەبیژى کرملن دەلێت پارچە سورەکە بەرگى کوشنى ئۆتۆمبیلەیە

Jul 13, 2017

 

لەوەڵامى پرسیارى رۆژنامەنوسان سەبارەت بەو کەسەى لەکورسى پشتەوەى ڤلادیمیر پوتنى سەرۆکى روسیا دەرکەوت، دیمترى بیسکۆڤ وتەبیژى کرملن رایگەیاند ئەو کەسە یەکیکە لەپاسەوانەکانى پوتن و لەوکاتەدا پوتن ویستویەتى چاکەتەکەى وەربگرێت بەڵام پاسەوانەکە پێى وتوە لەوێ نیە، و ئەو رەنگە سورەشى دەرکەوتوە بەرگى کۆشتنى ئۆتۆمبیلەکەیە.

دواى لێخوڕین و وەستانى ئۆتۆمبیلەکەى، فلادیمیر پۆتینى سەرۆکى روسیا دەرگاى خۆى دەکاتەوەو دەیەوێت دەرگاى دواوەى ئۆتۆمبیلەکەى بکاتەوە بۆ هەڵگرتنى جانتا یان لەبەرکردنى چاکەتەکەى، لەکاتى کردنەوەى دەرگاى دواوە بەشێک لەجەستەى خانمێک دەردەکەوێت بەجلى سورەوە بەڵام پوتن خێرا دەرگاى ئۆتۆمبیلەکەى دادەخاتەوە، ئەم گرتەیە لەلایەن دەزگا حکومییەکانى روسیاوە سانسۆر کراوە

ڤیدیۆکى دەگمەنى ڤلادیمێر پوتنى سەرۆکى روسیا بڵاوبویەوە، کەخاتونێک لەدواوەى ئۆتۆمبیلەکەى دانیشتوەو پێدەچێت خۆشەویستى نوێى بێ. لەو گرتەیەدا کە کەناڵە رەسمییەکانى روسیا بڵاویان نەکردۆتەوە. پوتنى سەرۆکى روسیا لەمیانى پشوى هاوینەى خۆى و لەکاتى سەردانى بۆ کڵیسایەک، لەوکاتەى دەیەوێت دەرگاى دواوەى ئۆتۆمبیلەکەى بکاتەوە بۆ هەڵگرتنى جانتا یان لەبەرکردنى چاکەتەکەى، بەشێک لەجەستەى خانمێک بەجلى سورەوە دەردەکەوێت و بەدەست ئاماژەى بۆدەکات بەڵام پوتن خێرا دەرگاى ئۆتۆمبیلەکەى دادەخاتەوە، کەپێدەچێت بەهۆى بونى کامێراى رۆژنامەنوسانەوە بێ.

 


ئەم بابەتە 161 جار بینراوە.