2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

هەموو پەیوەندییەکی ئاسمانی و دەریایی و بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچڕێنین

هەموو پەیوەندییەکی ئاسمانی و دەریایی و بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچڕێنین
Ahura

هەموو پەیوەندییەکی ئاسمانی و دەریایی و بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچڕێنین

هەموو پەیوەندییەکی ئاسمانی و دەریایی و بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچڕێنین

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڵوێستی نوێی وڵاتەکەی بەرامبەر ئیسرائیل ئاشکراکرد و  رایدەگەیەنێتهەموو پەیوەندییەکی ئاسمانی و دەریایی و بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچڕێنین

 

هاکان فیدان، هۆکاری ئەو بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ "بەردەوامیی کۆمەڵکوژیی بەکۆمەڵ لەلایەنئیسرائیلەوە لە دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، هەروەها سیاسەتە شەڕانگێزەکانی لە کەرتی غەززەکە درێژبووەتەوە بۆ قودس و کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین، سووریا، ئێران و لوبنانی گرتووەتەوە

 

فیدان وتیشی, هەوڵەکانی ئیسرائیل بەردەوامە بۆ نوقوم کردنی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ ناوئاژاوەگێڕی، عەقڵیەتی ئیسرائیل دان بە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا نانێت و سەرپێچی دەکات.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەرغەززە و بەهۆیەوە 62 هەزار و 966 فەلەستینی کوژراون و 159 هەزار و 266ی دیکەش برینداربوون کەزۆربەیان منداڵ و ژنن. هاوکات زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن و سەدان هەزار کەسیش ئاوارەبوون و برسێتی بڵاوبووەتەوە  کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 317 کەس کە لەوانە 121یان منداڵن.                                                                                         

 

ئاماژەی بەوەشدا، پلانەکانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی هەموو غەززە بەردەوامە، هەروەها هەوڵیلەناوبردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەدات بە پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکا و ئامانجی ئیسرائیل ڕوونەکە نایەوێت غەززە چیدی شوێنی ژیان کردن بێت بۆ ئەوەی خەڵک ناچار بکات بچنە دەرەوە.

 

ئەوەشی خستەروو، ڕەتکردنەوەی ئیسرائیل بۆ چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە،بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران فەلەستینی وەک بەشێک لە سیاسەتی برسیکردن

12235 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

9 مانگ و 7 ڕۆژ و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس