2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

‌ كێشه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی كێشه‌ی خێزانییه‌ و به‌م زووانه‌ چاره‌سه‌ر دەکرێت  

‌ كێشه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی كێشه‌ی خێزانییه‌ و به‌م زووانه‌ چاره‌سه‌ر دەکرێت  
Ahura

‌ كێشه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی كێشه‌ی خێزانییه‌ و به‌م زووانه‌ چاره‌سه‌ر دەکرێت  

ئاڵا تاڵه‌بانی
‌ كێشه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی كێشه‌ی خێزانییه‌ و به‌م زووانه‌ چاره‌سه‌ر دەکرێت  

له‌م قه‌یرانه‌ی له‌م دواییه‌دا له‌ نێوان بافڵ و لاهور ڕوویدا، وه‌ك ئاڵا تاڵه‌بانی باسی لێوه‌ ده‌كات، "نه‌متوانی ته‌نها سه‌یركه‌ر بم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم كرد و چاوم به‌ كاك بافڵ كه‌وتوو و توانیم ببم به‌ كاره‌كته‌رێكی ئه‌رێنی و هیواخوازم له‌ زووترین كاتدا، ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات، چونكه‌ من به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ پارێزگاری له‌ میراتی مام جه‌لال بكه‌م

ئاڵا تاڵه‌بانی  ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لئولا  رایگه‌یاند كه‌ بافڵ كوڕی خاڵی خۆشه‌ویستمه‌ و نزیكترین كه‌س بۆ من له‌ گۆشت و خوێنه‌وه‌، كاك بافڵه‌ و منیش نزیكترین كه‌سم بۆ ئه‌و له‌ باڵی باوكییه‌وه‌ و من بووم یارمه‌تیم دا كه‌ ڕۆڵی هه‌بێت له‌ به‌غدا
وتیشی دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و دیارنه‌مانی و دواتر مردنی، گوێم لێ‌ بووه‌ له‌ سیاسی و سه‌ركرده‌ باڵاكان و گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن، كه‌ توانیوومه‌ به‌شێك له‌و بۆشاییه‌ پڕبكه‌مه‌وه‌ و رۆڵم هه‌بووه‌ له‌ پرسه‌ نیشتیمانییه‌ گرنگه‌كان و له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ئاڵۆزبوون و پێویستیان به‌ كۆده‌نگی پێكهاته‌كان بووه‌، له‌ناو په‌رله‌مان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش".

به‌ وته‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی، "كێشه‌ی سیاسی هه‌ر بوونی هه‌بووه‌ و من به‌ ناكۆكی ناوی ده‌به‌م،  كه‌ دواجار پارێزگاری له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆستایه‌تی نێوانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كێشانه‌ی له‌ نێوان بافڵ و لاهور ڕوویاندا، لێتان ناشارمه‌وه‌ ئازارمان چه‌شت به‌ هۆیانه‌وه‌، چونكه‌ كێشه‌ی خێزانین و هه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانیش باڵای كێشا بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاردان له‌سه‌ری قورس ده‌بێت

9515 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

8 مانگ و 8 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس