2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

حكومەتی كاتی سوریا قەدەغەکردنی خوێندنی زمانی کوردی  لەناوچە كوردییەكان بەفەرمی ڕاگەیاند 

حكومەتی كاتی سوریا قەدەغەکردنی خوێندنی زمانی کوردی  لەناوچە كوردییەكان بەفەرمی ڕاگەیاند 
Ahura

حكومەتی كاتی سوریا قەدەغەکردنی خوێندنی زمانی کوردی  لەناوچە كوردییەكان بەفەرمی ڕاگەیاند 

حكومەتی كاتی سوریا قەدەغەکردنی خوێندنی زمانی کوردی  لەناوچە كوردییەكان بەفەرمی ڕاگەیاند 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، بڕیاری حكوومه‌تی كاتیی سووریا سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن به‌ زمانی كوردی له‌ چه‌ند شارێكی رۆژئاوای كوردستان مه‌ترسیداره‌ و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و حكوومه‌ته‌كه‌ی شه‌رعیش ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

بڕیاری حكومەتی كاتی سوریا بۆ قەدەغەكردنی خوێندنی زمانی كوردی لە عەفرین و ناوچە كوردییەكان، لەلایەن پارتە سیاسییەكانەوە سەركۆنە دەكرێت. كۆمیتەی  پارتی دیموكراتی كورد لە سوریا "ئەلپارتی" لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڕیارەكە بە  پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافی كولتووری و نەتەوەیی كورد لە قەڵەم دەدا.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، زمانی كوردی ته‌نیا بۆ خوێندن نیه‌، به‌ڵكوو گه‌وهه‌ری ناسنامه‌ی میلله‌تێكه‌ و زمان یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر گه‌لێك، بۆیه‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی بوونی هه‌ر گه‌لێك كه‌ خاوه‌نی میژوو و خاكه‌، پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م درشمه‌كانی شۆرشی سوریایه‌ كه‌ له‌ دژی به‌عس ده‌درا.

هاوكات له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ساناترین مافی ڕه‌وا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خویندن به‌ زمانی كوردی بخرێته‌ مه‌نهه‌جی خوێندنه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌ و په‌یمانگا و زانكۆكان كه‌ ئه‌وه‌یان ده‌بێ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا ڕێك بخرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كراوه‌ پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی و فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌.
هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لێره‌دا ئه‌لپارتی پرسیارێكی ڕه‌وا ئاراسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌رع ده‌كات، ساناترین مافی رۆشنبیری بۆ گه‌لی كورد، زمانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر زمانه‌كه‌شی قه‌ده‌غه‌ بكرێ، ئیتر چۆن باس له‌ ماف و ئازادی له‌ داهاتووی سووریا ده‌كه‌ن؟!، چۆن ده‌ستوور بنوسرێته‌وه‌ كه‌ مافی گشت گه‌لانی سوریای تێدا نه‌بێت؟!.

له‌ كۆتاییدا باس له‌وه‌ش كراوه‌ "ئێمه‌ وه‌ك ئه‌لپارتی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ زمانی كوردی زمانێكی فه‌رمیه‌ هاوشانی زمانی عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان، ده‌بێ زمانی كوردی بخرێته‌ ناو مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندنه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات حكوومه‌تی كاتیی سووریا له‌ بڕیاره‌كه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی په‌شیمان بێته‌وه‌ و خوێندنی كوردی بۆ ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ به‌ كوردی ده‌یانخوێند بگه‌ڕیته‌وه‌

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و بڕیاره‌ پێشێلكاریه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ درهه‌ق به‌ خوێندنی كوردی دراوه‌، خوێندن به‌ زمانی دایك ساناترین مافی گه‌لانه‌.

9587 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

8 مانگ و 7 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس