2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

ئەوانەی ئەم مەرجانە جێبەجێ دەکەن مافی ژیان کارکردن خوێندن وەرگرتنی یارمەتی و بەدەستهێنانی رەگەزنامەی بریتانییان هەیە 

ئەوانەی ئەم مەرجانە جێبەجێ دەکەن مافی ژیان کارکردن خوێندن وەرگرتنی یارمەتی و بەدەستهێنانی رەگەزنامەی بریتانییان هەیە 
Ahura

ئەوانەی ئەم مەرجانە جێبەجێ دەکەن مافی ژیان کارکردن خوێندن وەرگرتنی یارمەتی و بەدەستهێنانی رەگەزنامەی بریتانییان هەیە 


ئەوانەی ئەم مەرجانە جێبەجێ دەکەن مافی ژیان کارکردن خوێندن وەرگرتنی یارمەتی و بەدەستهێنانی رەگەزنامەی بریتانییان هەیە 

کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیران، رۆژی یەکشەممە پلانی حزبی چاکسازی بە "راسیزم" وەسف کرد و وتی، "وڵاتەکە لەت و پەت دەکات.

لە ئێستادا، ئەو کەسانەی خێزانەکانیان لە بریتانیان و بۆ ماوەی پێنج ساڵە لەوێ دەژین، مافی بەدەستهێنانی ئیقامەی هەمیشەییان هەیە، لەگەڵ ئەوانەی بۆ ماوەی 10 ساڵ بە شێوەیەکی یاسایی بە هەر جۆرە ڤیزایەک لەوێ نیشتەجێ بون.

ئەوانەی ئەم مەرجانە جێبەجێ دەکەن مافی ژیان، کارکردن، خوێندن، وەرگرتنی یارمەتی و بەدەستهێنانی رەگەزنامەی بریتانییان هەیە. بەڵام لە گۆڕانکارییەکی گەورەی سیاسەتەکەدا شابانە مەحمود، وەزیری ناوخۆی بریتانیا ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی كە خوازیاری نیشتەجێبونن دەبێت داوای هیچ یارمەتییەک نەکەن و تۆماری تاوانکارییان خاوێن بێت.

وەزیری ناوخۆ، یاسا نوێیەکان لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداردا دیاری دەکات، و حکومەت لە کۆتایی ئەمساڵدا راوێژکاری لەسەر ئەم هەموارکردنانە ئەنجام دەدات، ئەوەش بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حزبەکە.

ئەوە ماوەیەکی کەم دوای ئەوە دێت کە حزبی چاکسازیی راستڕەوی توندڕەو، کە لە ئێستادا لە راپرسییەکاندا پێشەنگە رایگەیاند، بە تەواوی مافی بەدەستهێنانی ئیقامەی هەمیشەیی هەڵدەوەشێنێتەوە و کۆچبەرانی ناچار دەکات کە هەمو پێنج ساڵ جارێک داوای ڤیزا بکەن.

راگەیەندراوەکەی پارتی کرێکاران دەڵێت، "ئەم رێوشوێنانە هێڵێکی جیاکەرەوەی رون لە نێوان حکومەتی کرێکاران و حزبی چاکسازیدا دەکێشنەوە کە بەگوێرەی دوا راگەیاندنی؛ ئەو کرێکارانەی بۆ دەیان ساڵ بەشدارییان لە دروستکردنی ئەم وڵاتەدا کردوە، ناچار دەکات ماڵ و خێزانەکانیان جێبهێڵن".

لە یەکەم وتاریدا لە کۆنفرانسەکەدا وەک وەزیری ناوخۆ، شابەنە مەحمود جەخت دەکاتەوە کە دەبێت کۆچبەران زمانی ئینگلیزی بە ئاستێکی بەرز فێر ببن، هەروەها بەڵێن دەدات کە وەزیرێکی "توند" بێت.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا  بڕیارە یاسای نوێ بۆ ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا بکات کە هەوڵی نیشتەجێبون لە وڵاتەکەدا دەدەن، بە شێوەیەک کە پێویستە کارێکیان هەبێت و داوای یارمەتی کۆمەڵایەتی نەکەن و کاری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ئەنجام بدەن.


لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس