2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

مەزڵوم عەبدی پێشنیازێكی ئەمریکی بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە 

مەزڵوم عەبدی پێشنیازێكی ئەمریکی بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە 
Ahura

مەزڵوم عەبدی پێشنیازێكی ئەمریکی بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە 


مەزڵوم عەبدی پێشنیازێكی ئەمریکی بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات

هەروەها لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوە ئاوارەكات و با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەمشەو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕوناهی ڕایگەیاند، ئەمریکا پێشنیاری کرد کە ئێمە و دیمەشق هێزێکی هاوبەش لە دژی داعش دروستبكەیت و پێشنیارەکانی ئەمریکامان قبوڵ کرد، چونكە  دەمانەوێت شەڕی داعش لەسەر ئاستی سوریا بکرێت.

مەزڵوم عەبدی، لەبارەی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب باسی لەوەشكرد، "سڵاو لە خۆڕاگری گەل و هێزەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، پرسی ئەو دو گەڕەكە لە پرەنسە سەرەكیەكانی ئێمەیە و ئەمریکا و هێزەكانی هاوپەیمانانیش نیگەرانن لە دۆخی شێخ مەقسود

دەشڵێت ڕەنگە بەمزوانە دیمەشق، لەگەڵ ئێمە بەشداری شەڕ لە دژی داعش بکات، چونكە یەکێک لە مەرجەکانی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، بەشداری دیمەشقە لە شەڕی داعش".

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبونەوەكەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا جەخت لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كرایە با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن. هەروەها كار بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سەرێ کانی و گیرێ سپی دەکەین.

ئەوەشیخستەڕو، ڕێککەوتنی گشتی لەبوارەکانی سەربازی و ئەمنیدا هەیە، بەڵام وردەکارییەکان ماون كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، هاوشێوەی هێزەکانی هەسەدە، ئاسایشی ڕۆژاڤاش دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا.

 

10833 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 24 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس