2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

رەخنەی توندی لە بانگەوازی دۆناڵد ترەمپ بۆ گفتوگۆ گرت و واشنتنی بە رەفتاری دوژمنکارانە و تاوانبارانە تۆمەتبار کرد 

رەخنەی توندی لە بانگەوازی دۆناڵد ترەمپ بۆ گفتوگۆ گرت و واشنتنی بە رەفتاری دوژمنکارانە و تاوانبارانە تۆمەتبار کرد 
Ahura

رەخنەی توندی لە بانگەوازی دۆناڵد ترەمپ بۆ گفتوگۆ گرت و واشنتنی بە رەفتاری دوژمنکارانە و تاوانبارانە تۆمەتبار کرد 

رەخنەی توندی لە بانگەوازی دۆناڵد ترەمپ بۆ گفتوگۆ گرت و واشنتنی بە رەفتاری دوژمنکارانە و تاوانبارانە تۆمەتبار کرد 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران 

ئەمڕۆ سێشەممە رەخنەی توندی لە بانگەوازی دۆناڵد ترەمپ بۆ گفتوگۆ گرت و واشنتنی بە رەفتاری دوژمنکارانە و تاوانبارانە تۆمەتبار کرد  ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ترەمپ لەبەردەم کنێست رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران

وتیشی ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بووایە، ئەوا وڵاتانی عەرەبی بەو رێککەوتنەی ئێستامان قایل نەدەبوون

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی حوزەیران شانبەشانی ئیسرائیل، دەستی کرد بە بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. ئەمەش دوای پێنج گەڕی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمی لەگەڵ تاران کە بەهۆی کێشەکانی وەک پیتاندنی یۆرانیۆمەوە وەستابوو.

وڵاتانی رۆژاوا ئێران تۆمەتبار دەکەن بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بەڵام تاران ئەمە رەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی تەنها بۆ مەبەستی مەدەنییە.

رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکدا لەبەردەم کۆنگرێس دووپاتی کردەوە کە خوازیاری رێککەوتنێکی ئاشتییە لەگەڵ تاران ئەوەش دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەمساڵدا شانبەشانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوەندێکی ئەتۆمی لە ئێران.

ترەمپ وتی زۆر نایاب دەبێت ئەگەر بگەینە رێککەوتنێکی ئاشتی هەروەها وتیشی ئەمە دڵخۆشتان ناکات ئایا ئەمە جوان نابێت. پێم وایە ئەوانیش ئەوەیان دەوێت.

ناوبراو بەردەوام بوو ئێمە ئامادەین کاتێک ئێوە ئامادەبن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.


لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس