2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی پەیامێکی پێشکەش کرد

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی پەیامێکی پێشکەش کرد
Ahura

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی پەیامێکی پێشکەش کرد


سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی پەیامێکی پێشکەش کرد

نوعمان کورتوڵمووش، لە ساڵی 2023ـەوە بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، وە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی حیزبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە. دکتۆرای لە ئابووری هەیە و وەک پڕۆفیسۆر ماوەی چەند ساڵێک لە زانکۆی ئیستەنبوڵ وانەی وتوەتەوە

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، ئەمڕۆ هەینی سەردانی شاری ئامەدی باكوری كوردستانی كرد و لە وتارێكدا ڕایگەیاند، تورکیا نیوەی سەدەی رابردوی بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆرەوە بەسەر بردوە و لەو پرۆسەیەدا تورکیا لانیکەم دو تریلیۆن دۆلاری لەدەستداوە. ئێستا کاتی ئەوە هاتوە ئەمانە لەدوای خۆمان جێبهێڵین

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ناوخۆ و دەوروبەرمان ئاشتی و سەقامگیری زیاتر دروست دەکەین، لە ماوەکانی ڕابردو هیوایەک دروستبوە و پێویستە هەمومان دەستی پێوە بگرین، نامانەوێت جارێکی دیکە خوێن بڕژێت و شەڕ ڕوبدات، تاوەکو سەرکەوتنی تەواوی پرۆسەکەی کاری لەسەر دەکەین.

سەرۆكی پەرلەمانی توركیا باسی لەوەشكرد، لە هەمو ئەو کۆبونەوانەی ڕابردو لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکان ئەنجامدراون، هەمویان ئەوەیان دوپاتکردوەتەوە، با منداڵەکانمان نەخەینە ژێر خاک، بەڵکو چەک بخرێتە ژێر خاک، هەر بۆیە جارێکی دیکە لە گوند و کوێستانەکانی ئەم وڵاتە و ناوچەیە، دەنگی بۆمببارانکردن نابیستینەوە، بەڵکو دەنگی برایەتی و گۆرانی برایەتی ببیستین.

ئەوەشیخستەڕو، زمانی دایک وەک شیری دایک حەڵاڵە، زمان یەکێکە لە باشترین ئامرازەکانی گوزارشتكردنە لە خود، رەنگدانەوەی دابەشبون نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی قوڵی فرەچەشنی و فرە کولتورییە، لەم وڵاتەدا لێپرسینەوە لە هیچ کەسێک ناکرێت سەبارەت بەو زمانەی خۆی دەیەوێت بەکاری بهێنێت.

دەشڵیت، هیچ بوارێک بۆ جیاکاری لەسەر بنەمای زمان نییە، دەزانین زمان لە دڵی مرۆڤەوە نزیکترینە، وەک دەزانن وشەی دڵ لە زمانی تورکیشدا بە مانای دڵ دێت، جیاکاری لەسەر بنەمای زمان لە لای ئێمە ئێمە بوونی نییە.

لە کۆتایی قسەکانیدا بە زمانی کوردی هۆنراویەكی خوێندەوە كە دەڵێت، با یەکگرتو بین، دڵ بە دڵ، دەست لە دەست،  ئاشتی لە نێوانماندا بێت هەروەها بە دەنگ هەڵبڕینەوە دوجار لەسەر یەک دوپاتیکردەوە،ئەمجارە ئاشتی سەردەکەوێت، ئەمجارە ئاشتی و برایەتی سەردەکەوێت

 لەدوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی ئۆجەلان لە شوباتی ئەمساڵەوە پرۆسەی ئاشتی کە تورکیا ناوی لێناوە تورکیای بێ تیرۆر دەستیپێکردووە و ئەو کۆمیسیۆنەی پەرلەمان دروستیکردووە لە هەنگاوەکانی کۆتاییدا و ئەگەر هەیە چەند ماددەیەکی دەستووری تورکیا لە بەرژەوەندی کورد هەموار بکرێنەوە.

 

9185 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 19 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس