2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

دوای دانوستانەکانی  قەتەر پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەست ڕێکدەکەون

دوای دانوستانەکانی  قەتەر پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەست ڕێکدەکەون
Ahura

دوای دانوستانەکانی  قەتەر پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەست ڕێکدەکەون

دوای دانوستانەکانی  قەتەر پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەست ڕێکدەکەون

لە سەروبەندی دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان جارێکی دیکە دەوحە وەکو چەقی کۆبوونەوەی لایەنە ناکۆکەکان لە ناوچەکە و جیهان دەردەکەوێتەوە.

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا قەتەر هەوڵەکانی نێوەندگیری لە چەندین قەیراندا چڕتر کردووەتەوە، لەم ڕووەوە چەندین سەرکەوتنی کاریگەری بەدەستهێناوە.

ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند پاکستان و تالیبان، پاش گەڕی یەکەمی دانوستانەکانیان لە دەوحە، لەسەر ئاگربەست ڕێک کەوتن و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا دانوستانەکان درێژەیان هەبێت بۆ ئەوەی لە بەردەوامبوونی ئاگربەست و جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە دڵنیاببنەوە.

هاوکاتیش خواجە ئاسەف، وەزیری بەرگریی پاکستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕێککەوتنی دوو وڵات لەسەر ئاگربەستی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند "دوو دراوسێ ڕێز لە سەروەریی یەکتر دەگرن و زنجیرەی تیرۆر لە ئەفغانستانەوە بۆ پاکستان بە خێرایی ڕادەوەستێت".

پاکستان حکوومەتی تالیبان لە ئەفغانستان بە لەخۆگرتن و پشتیوانی لە تالیبانی پاکستانی تۆمەتبار دەکات کە لە لایەن ئیسلام ئابادەوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێن. بەڵام حکوومەتی تالیبان لە ئەفغانستان ئەم تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی تالیبان و سوپای پاکستان لە ڕۆژی شەممەی حەفتەی ڕابردوو دەستی پێ کرد و لە ماوەی حەفتەیەکدا دەیان کەس لە هەردوو لا کوژران و سەدان کەسیش بریندار بوون.

9197 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 17 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس