2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

عەلی خامنەیی بۆ  تره‌مپ بەردەوام بە لە خەون بینین

عەلی خامنەیی بۆ  تره‌مپ بەردەوام بە لە خەون بینین
Ahura

عەلی خامنەیی بۆ  تره‌مپ بەردەوام بە لە خەون بینین

عەلی خامنەیی بۆ  تره‌مپ بەردەوام بە لە خەون بینین

کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە شوێنە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی وێران کراون، وتی،  بەردەوام بە لە خەون بینین

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ دوشەممە بانگه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە 

لە چاوپێکەوتنێکی یەکشەممەدا لەگەڵ فۆکس نیوز، ترەمپ هەروەها وتی، ئێران چیتر نابێته‌ چەوسێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشەکانی ئەمریکا کە توانای ئەتۆمییان لەناوبرد هه‌روه‌ها بە جوانترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی ناویبرد.

عەلی خامنەیی لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بە ترەمپی وتوە سەرۆکی ئەمریکا شانازی بەوە دەکات کە پیشەسازی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کردوە و لەناوبردوە، بەردەوام بە لە خەون بینین

پنتاگۆن ڕایگەیاندوە، هێرشەکان بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان لە نێوان ساڵێک بۆ دو ساڵ دواخستوە، ئەوەش پێچەوانەی ڕاپۆرتێکی سەرەتایی هەواڵگریی نهێنی ئەمریکایە کە بەپێی میدیا ئەمریکییەکان دەرکەوتوە کە پاشەکشەکە تەنها چەند مانگێک بوە.

لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵ، ئیسرائیل هەڵمەتێکی بۆردومانی بێوێنەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کورت بەشداریکرد و هێرشی کردە سەر دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران. 

هەفتەی ڕابردو لەمیانی وتارێکدا لە کنێستی ئیسرائیل، ترەمپ سڕینەوەی" شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەکاتی هێرشەکاندا پشتڕاستکردەوە، وتی، ئێمە 14 بۆمبمان خستە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێران، بە تەواوی وەک وتم لە سەرەتادا سڕانه‌وه‌، ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە

 

9783 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 15 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس