2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

ترەمپ ئێران زۆر لاوازبووە هەوڵ بۆ مانەوەی خۆی دەدات..؟

ترەمپ ئێران زۆر لاوازبووە هەوڵ بۆ مانەوەی خۆی دەدات..؟
Ahura

ترەمپ ئێران زۆر لاوازبووە هەوڵ بۆ مانەوەی خۆی دەدات..؟

ترەمپ ئێران زۆر لاوازبووە هەوڵ بۆ مانەوەی خۆی دەدات..؟

ترەمپ بۆ گۆڤاری تایم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ئیدارەکەی زۆر لاواز بووە و  هەوڵ بۆ مانەوەی خۆی دەدات نەک بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا کۆماری ئیسلامی ئێران سەردەمانێک هەوڵی زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدا، بەڵام ئێستا ئەو دەسەڵات و ڕێزەی کە ڕۆژانێک هەیبوو لەدەستی داوە

ترەمپ جەختی کردەوە کە لاوازبوونی ئێران ڕێگەی بۆ بەرەوپێشچوونی ڕێککەوتننامەی ئاشتی غەززە خۆش کردووه و ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر ئێران هێشتا هێندە بەهێز بوایە، سعوودیە و وڵاتانی دیکە هەرگیز پشتیوانی ئەم ڕێکەوتنەیان نەدەکرد.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها وەبیری هێنایەوە کە کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران خاڵی دەستپێکی پڕۆسەی لاوازکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

ئەم قسانەی دۆناڵد ترەمپ دوای چەند ڕۆژێک هات کە خامنەیی گاڵتەی پێکرد.
ڕۆژی دووشەممە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، گاڵتە بە بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد

جێگای باسە کە  سەرۆک کۆماری ئەمریکا شانازی بەوە دەکات کە ئێمە پیشەسازی ئەتۆمی ئێرانمان بۆردومان کرد و لەناومان برد. با هەر لەو خەیاڵەدا بن

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا کۆماری ئیسلامی ئێران سەردەمانێک هەوڵی زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدا، بەڵام ئێستا ئەو دەسەڵات و ڕێزەی کە ڕۆژانێک هەیبوو لەدەستی داوە

10777 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 13 ڕۆژ و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس