2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

هیوادارم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور کۆببمەوە

هیوادارم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور کۆببمەوە
Ahura

هیوادارم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور کۆببمەوە

هیوادارم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور کۆببمەوە

وە دەشڵێت ئه‌گه‌ر كیم بیه‌وێت له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه‌ ئه‌وا گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئاسیا درێژده‌كاته‌وه‌

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەناو فڕۆکە تایبەتەکەیدا لە رێگەی چوونی بۆ تۆکیۆ، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و وتی زۆرم پێ خۆشە لە چوارچێوەی گەشتەکەم بۆ ئاسیا، جارێکی دیکە چاوم بە سەرۆکی کۆریای باکوور بکەوێتەوە و لەگەڵی کۆببمەوە

سەرۆکی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی مالیزیا، ئەمڕۆ بەرەو ژاپۆن کەوتەڕێ، بڕیاریشە دواتر گەشتەکەی بۆ کۆریای باشوور درێژ بکاتەوە و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لەو وڵاتە بمێنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن بەر لەوەی دەست بەگەشتەکەی بۆ ئاسیا بکات بە رۆژنامەنووسانی وت، هیوادارە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کۆببمەوە، کە دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٩ چاویان بەیەکتر کەوتووە.

ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ لەگەشتێکی بۆ کیشوەری ئاسیا بەرە بەیانی دوێنێ یەکشەممە گەیشتە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا، لەوێدا واژۆی لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نێوان تایلاند و کەمبۆدیا کرد 

وە وتیشی کۆتاییمان بە هەشتەمین جەنگ هێنا ئەم قسەیەی ترەمپ دوای ئەوەهات، کە لە لوتکەی شەرم شێخ لە میسر بە دەستپێشخەرییەکەی ئەو توانرا شەڕی دوو ساڵەی غەززە رابگیرێت و ئاگربەست لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس راگەیەندرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت لە چوارچێوەی گەشتەکەم بۆ کیشوەری ئاسیا دەمەوێت جارێکی دیکە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ببینمەوە

9359 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 9 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس