2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

دواجار چین و ئەمریکا رێککەوتن

دواجار چین و ئەمریکا رێککەوتن
Ahura

دواجار چین و ئەمریکا رێککەوتن

دواجار چین و ئەمریکا رێککەوتن

سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری داوە بە كەمكردنەوەی باج لەسەر چین بە ڕیژەی 47%.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای نزیکەی کاتژمێر و 40 خولەک وتوێژ لەگەڵ هاوتا چینیەکەی شی جینپینگ، کۆریای باشووری بەجێهێشت و پێش ئەوەش ڕایگەیاند، كۆبونەوەیەكی گەروەی لەگەڵ هاوتا چینیەكەی ئەنجامداوە 

و ژمارەیەك بڕیاری زۆر گرنگیان داوە هەروەها بڕیاری داوە كە باج لەسەر چین کەمدەکاتەوە.

ترەمپ دوای یەکەم دیداری ڕوبەڕوی لەگەڵ شی دوای شەش ساڵ، کە لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەچو، جەختی لەوەكردوە كۆبونەوەیەكی گەروەی لەگەڵ هاوتا چینیەكەی ئەنجامداوە و ژمارەیەك بڕیاری ناوازەیان داوە. كە بە بۆچونی ئەو بڕیاری زۆر گرنگن

دەشڵێت، هەردولا گەیشتونەتە کۆمەڵێک ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییە بازرگانییەکان و  سەرۆک شی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێکردنەوەی کڕینی فاسۆلیای ئەمریکی لەلایەن وڵاتەكەیەوە

لە ناوەراستی ئەمساڵەوە گرژی كەوتە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵاتەوە، دوای ئەوەی ترەمپ باجی خستە سەر شتمەكەی هاوردەكراوی چین، 

ئەوەش كاردانەوەی ئەو پەكینی لێكەوتەوە و هەنگاوێكی هاوشێوەی نا، كە چەندجارێك باجەكانیان لەسەر یەكدی زیاد كرد، بەڵام دواتر چەند خولێكی دانوستان لەنێوان هەردولا بەڕێوەچو كە بونە هۆی كەمكردنەوەی گرژییەكان

9494 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 6 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس