2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) لێدوانە بێبنەماکان لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانەوە بوەستێنێت

ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) لێدوانە بێبنەماکان لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانەوە بوەستێنێت
Ahura

ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) لێدوانە بێبنەماکان لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانەوە بوەستێنێت

ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) لێدوانە بێبنەماکان لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانەوە بوەستێنێت

هۆشداریی ئێران بۆ گرۆسی وریابە و قسەی بێبنەما مەکە

لە لایەکی ترەوە بەرپرسانی ئیسرائیلیش باسیان لەوە کردووە لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ ڕێگریکردن لەوەی ئێران پرۆگرامی ئەتۆمیی خۆی نوێ بکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە، هۆشداری توندی دایە ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) و داوای لێکرد کە لە قسەکانی ورد بێتەوە و لێدوانە بێبنەماکان لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانەوە بوەستێنێت

بەقایی لێدوانەکانی دوێنێی گرۆسی لەبارەی چاودێریکردنی جووڵەی نوێ لە دەوری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە لێدوانەی بێبنەما و ناڕاست ناوبرد.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە گروسی لە سروشتی ئاشتیانەی کارەکانی ئێران بە تەواوی ئاگادارە

بەقایی جارێکی دیکە گروسی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لێدوانەکانی پێشووی لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانەوە ڕێگەی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر سایتە ئەتۆمییەکانی ئێران لە مانگی حوزەیران خۆشکرد

لە بارودۆخی ئێستادا، بەرپرسانی ئێران، لەوانەش بەقایی ڕایانگەیاندووە کە بناغەی هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی تەنیا یاسای پەسەندکراوی پەرلەمانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی

گرۆسی ڕایگەیاندووە کە نیشانەکانی جووڵە لە دەوری شوێنی پاراستنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی ئێران بینراون بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە ئێران پیتاندن دەکات.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس هۆشداریدا کە یەدەگی ئێستای یۆرانیۆمی پیتێندراو بە تێکەڵیی ٦٠% لە ئێران، دەتوانێت ڕێگە بە دروستکردنی تاکو ١٠ بۆمبی ئەتۆمی بدات، ئەگەر تاران بڕیاری بدات پرۆگرامەکەی سەربازی بکات.

گرۆسی باسی لەوە کرد کە بەهۆی سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنی پشکنەران، ئاژانسەکە ناچارە بۆ هەڵسەنگاندنەکان پشت بە وێنە سەتەلایتییەکان ببەستێت، کە توانای سنوورداریان لە پیشاندانی وردەکارییەکاندا هەیە.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا هۆشداری دەدەن کە بەردەوامبوونی گرژییەکان لە نێوان تاران و ئاژانسدا، دەتوانێت جارێکی دیکە ببێتە هۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی کردەوەی سەربازیی ئیسرائیل یان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژ بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

دۆناڵد ترامپ دووپاتی کردووەتەوە کە ئەگەر پێویست بکات، هێرشی سەربازی ئەنجام دەدەنەوە.

8423 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 5 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس