2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل ئامادەین

بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل ئامادەین
Ahura

بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل ئامادەین


بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل ئامادەین


وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئەزموونی لە شەڕی 12 ڕۆژە وەرگرتووە و بۆ هەموو ئەگەرەکان و بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل ئامادەیە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران،  لە گفتوگۆیەکدا کە ئاژانسی ئیسنا  ڕایگەیاندووە: ئێمە بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەین و هەر جۆرە هێرشێکی دەستدرێژیکارانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە پێشبینی دەکەین. گوتیشی لە باڵاترین ئاستی ئامادەباشیداین و ئیسرائیل لە هەر شەڕێکی داهاتوودا ڕووبەڕووی شکست دەکەینەوە.

ئەم قسانەی عێراقچی دوای ئەوە هات کە وەزیری دەرەوەی عوممان داوای لە هەر یەک لە ئەمریکا و ئێران کرد بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوان لە شەڕی 12 ڕۆژەدا مووشەکەکانی خۆیان لە شەڕێکی ڕاستەقینەدا تاقی کردەوە و ئەزموونێکی باشیان بەدەست هێناوە.

جەختیشی کردەوە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی ناڕاستەوخۆ بکات بەڵام هیچکات دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامە مووشەکییەکەی هەڵناگرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە"دەتوانین بگەینە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە بەڵام ئەمریکا کۆمەڵێک مەرجی قبوڵنەکراوی داناوە و ئێمە ئامادە نین بە هیچ شێوەیەک لەسەر بەرنامەی مووشەکیی خۆمان دانوستان بکەین لەبەر ئەوەی هیچ مرۆڤێکی ئاقڵ چەککرانی خۆی قبوڵ ناکات. عێراقچی جەختیشی کردەوە ناتوانین پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرین".

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران هەروا لە ژێر داروپەردووی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی بۆردومان کرابوون ماوەتەوە و نەگوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە. گوتیشی بینا و ئامێرەکانی ئێمە زیانیان پێ گەیشتووە بەڵام تەکنەلۆژیاکەمان لە جێی خۆیەتی.

وتیشی: ئێمە دەربارەی بەرنامە مووشەکییەکانمان دانوستان ناکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، ناتوانین دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگرین؛ ئەوەی بە جەنگ نەیانتوانی لە دەستمانی دەربهێنن، ناتوانن بە سیاسەت لێمانی بسەننەوە.

9123 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

7 مانگ و 3 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس