2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

ئەمریکا لە پرۆژە بڕیارێکدا، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە کە سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع سەرۆکی كاتی سوریا هەڵبوەشێنێتەوە 

ئەمریکا لە پرۆژە بڕیارێکدا، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە کە سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع سەرۆکی كاتی سوریا هەڵبوەشێنێتەوە 
Ahura

کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت.

شەرع كە سەرۆكایەتی گروپی تحریر شام دەكات، پێشتر باڵی فەرمی قاعیدە بو لە سوریا تا ئەو کاتەی پەیوەندییەکانی لە ساڵی 2016ـدا پچڕاند، لە مانگی 5ی 2014ـەوە ئەم گروپە لە لیستی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکاندایە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز كە پڕۆژە بڕیارەكەی بینیوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەو، ئەمریكا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش كردوە، سزاكانی سەر ئەحمەد شەرع و ئەنەس خەتتاب، وەزیری ناوخۆی سوریا هەڵبگرێت. 

وە ڕون نەبو کە کەی دەخرێتە دەنگدانەوە. هەروەها ئەو بڕیارە پێویستی بە لایەنی کەم نۆ دەنگی بەڵییە، ئەوە جگە لە نەبونی هیچ ڤیتۆیەک لەلایەن ڕوسیا، چین، ئەمریکا، فرەنسا یان بریتانیاوە بۆ پەسەندكردنی.

رۆیتەزر بڵاویكردەوە، "واشنتن ماوەی چەند مانگێکە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی كردوە كە سزاکانی سەر سوریا سوک بکەن".

دوای 13 ساڵ شەڕی ناوخۆ، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردو لە هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی وڵاتەكەی بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع لە پۆستەکەی دورخرایەوە. 

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس