2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات 
Ahura

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات 


وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات 

هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌ کاتێکی چارەنوسساز دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاوکات هۆشداریدا لە دەستوەردانی دەرەکی لە پڕۆسەکەدا

ئاماژەی بەوەدا کە  دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری عێراق بێ گومان زیانی هەیە و جێگای قبووڵ نیە چوونکە  ئەزمونەکانی رابردوو سەلماندیان کە هەر کاتێک ئەمریکا دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا بکات ئەنجامەکەی زیان گەیاندن بووە بە ئاشتی و سەقامگیری

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت هەڵبژاردنەکان لە عێراق نمایندەی وێستگەسەكی یەكلاكەرەوە دەكات لە دیاریکردنی چارەنوسی گەلی عێراق

بەقایی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا ئاماژەی بەوەكرد هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرۆسەیەدا لەلایەن گەلی عێراق و حکومەت و هەموو گەلانی بەرپرسیارەوە رەتدەکرێتەوە و سەركۆنە دەکرێت

تاران له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت ئێران هیوادارە هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا بەڕێوەبچێت 

بەشێوەیەک بەرەوپێش بچێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات و بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش 11ی 11ی 2025 ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت لایه‌نه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ده‌كه‌ن

8928 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

6 مانگ و 26 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس