2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

ئێران داوای قەرەبوو لە ئەمریکا دەکاتەوە

ئێران داوای قەرەبوو لە ئەمریکا دەکاتەوە
Ahura

ئێران داوای قەرەبوو لە ئەمریکا دەکاتەوە


ئێران داوای قەرەبوو لە ئەمریکا دەکاتەوە

ئەمریکا دەبێ پابەندبێت بە تەواوی قەرەبووی ئەو زیانانەی ماددی و ئەخلاقی بکاتەوە کە لە ئەنجامی ئەم پێشێلکاریانەدا بە ئێران و هاووڵاتیانی ئێران کەوتووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای قەرەبووی ئەمریکای کردووە بۆ زیانە ماددی و ئەخلاقییەکان کە ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا بەریکەوتووە. ئەمەش لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپە کە هەفتەی ڕابردوو وتی “من کۆنتڕۆڵی تەواوەتیم لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەبووە

عەباس عێراقچی لە نامەکەیدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە پێشێلکردنی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش وەسف کرد

عێراقچی ئاماژەی بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە کۆنتڕۆڵی تەواوەتی هێرشەکەی سەر ئێران پێشکەشی کرد لەم لێدوانانەدا ترەمپ خۆی بە بەرپرس لە هێرشەکەی ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیران بۆ سەر ئێران ناوبرد

عێراقچی ئاماژەی بە قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هێرشەکان کرد و بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی ئەمریکا دەبێت پابەندبێت  بە تەواوی قەرەبووی ئەو زیانانەی ماددی و ئەخلاقی بکاتەوە کە لە ئەنجامی ئەم پێشێلکاریانەدا بە ئێران و هاووڵاتیانی ئێران کەوتووە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی

11269 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

6 مانگ و 23 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس