2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

بۆ ئەو  پەنابەرانە کاتێک دەگەنە وڵاتانی خۆرئاوا بەتایبەت بەریتانیا کەیسەکانیان لەسەر ناسنامەو کەیسی کوردی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکەن

بۆ ئەو  پەنابەرانە کاتێک دەگەنە وڵاتانی خۆرئاوا بەتایبەت بەریتانیا کەیسەکانیان لەسەر ناسنامەو کەیسی کوردی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکەن
Ahura

بۆ ئەو  پەنابەرانە کاتێک دەگەنە وڵاتانی خۆرئاوا بەتایبەت بەریتانیا کەیسەکانیان لەسەر ناسنامەو کەیسی کوردی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکەن

 

بۆ ئەو  پەنابەرانە کاتێک دەگەنە وڵاتانی خۆرئاوا بەتایبەت بەریتانیا کەیسەکانیان لەسەر ناسنامەو کەیسی کوردی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکەن

 و وەکو هاوڵاتی ئێرانی  خۆیان دەناسێنن یان ناساندوە 

ڕاگەیەندراوی بزوتنەوەی ئایندەی 

کوردستان سەبارەت بە پشتگیری و تەسکیەی هاووڵاتیانی پارچەکانی تری کوردستان لە تاراوگە لەلایەن حزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هاووڵاتیان و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان هاو نیشتمانیانی کۆڵنەدەر.
 لە ڕابوردووەوە بۆ ئێستا لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە هاووڵاتیان و بەتایبەت گەنجان و لاوان 

بەهۆی خراپی سیستەمی حکومڕانی و باروو دۆخی ژیانیانەوە بەچەندین ڕێگای جۆراو جۆرو و پڕمەترسی و ڕووبەڕو بونەوەوە لەگەڵ  مەرگ ڕێگای هەندەران دەگرنە بەر بەتایبەت هاووڵاتیانی باشوری کوردستان 

ئەوە مافی ڕەوای خۆیانەو دەربازبوون بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشترو شیاو تر مافی هەر پەنابەرێکە بەتایبەت لەسەر ئازاودی و بیروڕای جودا و پشتیوانی ژیانێکی شایستەتریان دەکەین  

بەڵام نیگەرانی ئێمە وەکو بزووتنەوەی ئایندە ئەوەیە کە ئەم پەنابەرانە کاتێک کەخەڵکی پارچەکانی کوردستانن دەگەنە وڵاتانی خۆرئاوا بەتایبەتی بەریتانیا 

کەیسەکانیان لەسەر ناسنامەو کەیسی کوردی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکەن و وەکو هاوڵاتی ئێرانی  خۆیان دەناسێنن 

لەکاتێکدا زۆرینەی هاوڵاتی باشوری کوردستانن پێشکەشکردنی ئەم کەیسە بەناوی هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە یان ئێران  لە دەرئەنجامدا لێکەوتەو کاریگەری خراپی دەبێت 

چ بۆ خودی هاوڵاتیەکەو چ بۆ هەلومەرجی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم کارە دیارە بەپشتیوانی چەند گروپ و حزب و ڕێکخراوی سیاسی ڕۆژهاڵاتی  کوردستانەوە دەکرێت و ئەوانەی لە وڵاتانی خۆر ئاوا بازرگانی و مامەڵە بە خەباتی ڕەوای گەلەکەمانەوە دەکەن 

وەچەندین بەڵگەو دەلیل مان لەبەردەستە کە بەناوی حزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان پشتگیری و تەسکیەی ئەو هاوڵاتیانەدەکەن تا ڕەزامەندی (ئیقامە )مانەوە لەو وڵاتانە وەربگرن 

لەسەر حیسابی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەر بڕێک پارەدا ئێمە وەکو بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان داوا لەهەموو ئەو ڕێکخراوو حزب و لایەنانە دەکەین 

دەست لەو کارە نەشیاوو نادروستە هەڵبگرن و مامەڵەو بازرگانی بە خوێنی شەهیدان و ماندوبونی خەبات گێڕ و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری یەوە نەکەن 

ئەگەر نا ناچارین بەوەی ناوی ئەو حزب و ڕێکخراو کەسانە بڵاو بکەینەوە کە دادگاو وڵاتانی خۆرئاوایان چەواشەکردوە لەڕێگەی نوێنەرایەتیەکانمانەوە کنسوڵگەری ئەوڵاتانە ئاگاداربکەینەوەوڕێگە لەو مامەڵە بازرگانی و چەواشەکاریە بگرین کە لەسەر حیسابی خەباتی ڕزگاری نیشتیمانی و نەتەوەیی دەکرێت. 

ناوەندی بڕیار 
بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان


لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس