2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

بەریتانیا ١٤ گۆڕانکاری لە سیستەمی پەنابەریدا ڕاگەیاند

بەریتانیا ١٤ گۆڕانکاری لە سیستەمی پەنابەریدا ڕاگەیاند
Admin

بەریتانیا ١٤ گۆڕانکاری لە سیستەمی پەنابەریدا ڕاگەیاند


بەریتانیا ١٤ گۆڕانکاری لە سیستەمی پەنابەریدا ڕاگەیاند

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا  ١٤ گۆڕانکاری لە سیستەمی پەنابەریدا ڕاگەیاند

1. دۆخی پەنابەری کاتی بێت
پاراستنی پەنابەران دەبێتە شتێکی کاتی نەک هەمیشەیی 

لەبری ئەوەی دوای ٥ ساڵ مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بدرێت وەک ئەوەی ئێستا هەیە.

2. پێداچوونەوە بە دۆخەکە هەر ٣٠ مانگ جارێک
هەر ٢ ساڵ و نیو جارێک واتە ٣٠ مانگ پێداچوونەوە بە دۆخی پەنابەری دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا گەڕانەوەیان  بۆ وڵاتی ڕەسەنیان سەلامەتە یان نا.

3. زیادبوونی کاتی چاوەڕوانی بۆ ئیقامەی هەمیشەیی
پەنابەران دەبێت زۆر زیاتر چاوەڕێ بکەن بۆ مانەوەی هەمیشەیی پێشنیاری زیادکردنی ماوەی چاوەڕوانی لە ٥ ساڵەوە بۆ ٢٠ ساڵ.

4. هەڵوەشاندنەوەی مافی ئۆتۆماتیکی یەکگرتنەوەی خێزان
مافی یەکگرتنەوەی خێزان چیتر ئۆتۆماتیکی نابێت بۆ پەنابەران لە ژێر پاراستنی یاریدەدەر دا وەک ئەوەی جاران هەبوو.

5. هەڵوەشاندنەوەی پابەندبوونی یاسایی بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی و نیشتەجێبوون
حکومەت پلانی هەیە ئەو  پابەندییە یاساییە هەڵبوەشێنێتەوە کە گەرەنتی پشتیوانی دارایی و نیشتەجێبوونی بۆ پەناخوازانی دەکرد. 

6. جێبەجێکردنی پشتگیری ئیختیاری
لەبری ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پشتیوانی پێشکەش بکات 

حکومەت ئیختیاری دەبێت بۆ ئەوەی دیاری بکات کێ پشتگیری وەردەگرێت ئەمەش بە پشتبەستن بە توانای پەناخوازەکە بۆ کارکردن یان ئایا سەروەت و سامانیان هەیە یان نا. 

7. داواکردنی بەشێک لە پەناخوازان بۆ بەشداریکردن لە تێچوونەکانیان
لەوانەیە داوا لە پەناخوازان بکرێت کە سەروەت و سامان یان داهاتیان هەیە بەشداری بکەن لە تێچووی شوێنی نیشتەجێبوونیان یان هاوکارییەکانیان. 

8. بەهێزکردنی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازانی ڕەتکراو
خێراکردنی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەو کەسانەی داواکاریەکانیان ڕەتکراوەتەوە و بەهێزکردنی توانای حکومەت بۆ لابردنی. 

9. چاکسازی لە پرۆسەی تانەدان
دامەزراندنی سیستەمی تانەدان  بۆ خێراکردنی تانەدان و کەمکردنەوەی دواکەوتنەکان. 

10. لێکدانەوەی دووبارەی مافەکانی مرۆڤ مادەی هەشتەمی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ

حکومەت دەیەوێت سنوورداری بکات کە چۆن مافی ژیانی خێزانیی لە کەیسەکانی کۆچبەریدا جێبەجێ دەکرێت ئاسایشی گشتی لە پێشینەدا دابنێت. 

11. پێداچوونەوە بە لێکدانەوەی مادەی سێیەمی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ

هەموارکردنەوەی لێکدانەوەی مامەڵەی نامرۆڤانە یان ڕیسواکردن بۆ ئاسانکاری بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی کە بە مەترسیدار یان ناشایستەی مانەوە دادەنرێت. 

12. سەپاندنی سزای ڤیزا بەسەر وڵاتانی ناهاوکاری
هەڕەشەی سەپاندنی سزای ڤیزە بەسەر ئەو وڵاتانەی کە ڕەتیدەکەنەوە گەڕانەوەی هاوڵاتیەکانیان قبوڵ بکەن کە داواکاری مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە. 

13. دانانی ڕێڕەوی نوێی سەلامەت و یاسایی بۆ کۆچکردن
ڕێگای سەلامەت و یاسایی نوێ بۆ پەنابەران بکەرەوە لەوانەش پشتگیری کۆمەڵایەتی هاوشێوەی دەستپێشخەرییەکانی وەک ماڵ بۆ ئۆکرانیا و ڕێگاکانی دامەزراندن و خوێندن. 

14. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا وەک زیرەکی دەستکرد بۆ دیاریکردنی تەمەن
پێشنیار دەکرێت کە تەکنەلۆژیای خەمڵاندنی تەمەن وەک زیرەکی دەستکرد 

بەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا هەندێک لە هاتنەکان منداڵی خوار تەمەنی یاسایین یان نا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی دەستکاریکردن. 
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئایندە میدیا 

10704 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

6 مانگ و 18 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس