2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

یەکێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به‌فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری لەسەر ئاستی جیهان بەخشییە یانەی زاخۆ

یەکێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به‌فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری لەسەر ئاستی جیهان بەخشییە یانەی زاخۆ
Ahura

یەکێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به‌فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری لەسەر ئاستی جیهان بەخشییە یانەی زاخۆ

 


هاندەرانی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەریان بردەوە

یەکێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به‌فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری لەسەر ئاستی جیهان بەخشییە یانەی زاخۆ

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان فیفا پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین هاندەری فیفا"ن بۆ ساڵی 2025

ئینفانتینۆ لە هەژماری فەرمیی خۆی نووسیویەتی، هۆکاری بەخشینی ئەم خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەڵوێستە دڵخۆشکەر و مرۆڤایەتییەی کە هاندەرانی زاخۆ لە مانگی ئایاری 2025 ئەنجامیان دا.

لەو کاتەدا و پێش دەستپێکردنی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی حودود هاندەرانی زاخۆ لەسەر سەکۆکانەوە هەزاران یاری و بووکەڵەی منداڵانیان هەڵدایە ناو یاریگاکە. دواتر ئەو یارییانە کۆکرانەوە و بەخشرانە منداڵانی نەخۆش و ئەوانەی لە شارەکەدا پێویستیان بە هاوکاری بوو.

جیانی ئینفانتینۆ سەبارەت بەم هەڵوێستە نووسیویەتی: ئەم ساتەوەختەی بەخشندەیی و سۆزی بەکۆمەڵ، زۆر کاریگەر و ئیلهامبەخش بوو، ئەوەی پیشان دا کە چۆن تۆپی پێ یەکمان دەخات و بەیەکەوەمان دەبەستێتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی فیفا دەڵێت: جێگەی شانازییە بۆ من کە پیرۆزبایی لە هەمووتان بکەم، زۆر سوپاستان دەکەم.

ئەم بڕیارەی فیفا دوای ئەوە دێت کە هاندەرانی "کوڕانی خابوور لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، بە دروستکردنی کەشێکی بێوێنە، بەرزکردنەوەی تابلۆی هونەری تیفۆ و پڕکردنی بەردەوامی یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ، سەرنجی میدیا جیهانییەکان و چاودێرانی وەرزشییان بەلای خۆیاندا ڕاکێشا.

بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە جیهانییە بە ڕووداوێکی مێژوویی دادەنرێت بۆ وەرزشی کوردستان و عێراق، چونکە یەکەمجارە جەماوەری یانەیەکی کوردی بتوانێت لەسەر ئاستی جیهان کێبڕکێی گەورەترین جەماوەری یانە ئەورووپی و لاتینییەکان بکات و پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

8014 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

5 مانگ و 20 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس