2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە، سەبارەت بە  بانگەوازی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان 

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە، سەبارەت بە  بانگەوازی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان 
Admin

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە، سەبارەت بە  بانگەوازی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان 

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن بزووتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە، سەبارەت بە  بانگەوازی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان 

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان !
جەماوەری ئازادی خوازی ڕۆژهەڵات !


ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان ، لە کاتێکدا بە وردی چاودێری بارودۆخی هەستیاری ئێستا و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان دەکەین، پەرۆشی و خەمخۆری خۆمان بۆ پاراستنی گیانی تاک بە تاکی هاووڵاتیانمان ڕادەگەیێنین. 

سەبارەت بە بانگەوازی هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕژانە سەر شەقامەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تێڕوانینی خۆمان لەم چەند خاڵەدا بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو: 

یەکەم: پاراستنی گیانی خەڵک  لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێژیمێکی سەرکوتگەر و دڕندەیە کە لە مێژووی خۆیدا نیشانی داوە هیچ باکێکی بە ڕشتنی خوێنی بێتاوانان نییە. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئایندە، ناردنی خەڵکی سڤیل و دەستخاڵی بۆ بەردەم هێرشی هێزە ئەمنییەکان، بەبێ هەبوونی پڕۆژەیەکی ڕوون و ستراتیژێکی پارێزراو، بە کارێکی دروست نابینین. نابێت هاووڵاتیانی ئێمە ببنە قوربانی بڕیارە بێ بەرنامەکان . 

دووەم: ڕەخنە لە سەرکردایەتی دوور لە مەیدان : جێگەی سەرنج و تێڕامانە کە زۆرجار ئەو بانگەوازانە لە لایەن کەسان و لایەنانێکەوە دەکرێن کە خۆیان لە شوێنی ئارام و پارێزراودان. ئێمە پێمان وایە ئەخلاقی سیاسی دەخوازێت کە هەر بڕیارێکی مەیدانی، دەبێت هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەو باجەی کە سەرکردایەتی و جەستەی حزبەکان خۆیان دەیدەن. ناکرێت خەڵکی ناوخۆ باجی قورس بدەن و سەرکردایەتییەکان تەنها لە دوورەوە تەماشاچی بن. 

سێیەم: پشتیوانی بێشومار بۆ داوا ڕەواکان: ئەم تێبینییانەی ئێمە بە هیچ جۆرێک بە واتای ساردبوونەوە نییە لە خەبات. بزووتنەوەی ئایندە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازانی ئێران دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ستەم و دیکتاتۆری. ئێمە لەگەڵ خەڵکداین، لە خەڵکەوە هاتووین و بۆ خەڵک کار دەکەین. 
 
چوارەم: ئامادەیی بۆ پێشەنگایەتی ئێمە ئامادەیی خۆمان ڕادەگەیێنین کە لە هەر جوڵەیەکی سیاسی و مەیدانیدا کە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی تێدا ڕەچاو بکرێت، پێشەنگ و خەمخۆر بین. ئێمە کار دەکەین بۆ جۆرێک لە خەبات کە تێیدا "دەستکەوتی سیاسی" بۆ گەل بەدەست بێت، نەک تەنها "قوربانیی بێ ئەنجام". کۆتایی: داوا لە 

جەماوەری هۆشیاری کوردستان دەکەین کە بە ژیریی و وردبینییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن. ئامانجی ئێمە ڕزگارییە، بەڵام ڕزگارییەک کە تێیدا مرۆڤی کورد پارێزراو بێت و بە کەمترین تێچوو بگەینە گەورەترین ئامانجە نیشتمانییەکانمان. سەرفرازی بۆ گەلی کوردبزووتنەوەی ئایندە.


لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس