2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

بانگەواز بۆ بونیادنانی داهاتوو بانگهێشتنامەی بزووتنەوەی ئایندە 

بانگەواز بۆ بونیادنانی داهاتوو بانگهێشتنامەی بزووتنەوەی ئایندە 
Ahura

بانگەواز بۆ بونیادنانی داهاتوو بانگهێشتنامەی بزووتنەوەی ئایندە 

بانگەواز بۆ بونیادنانی داهاتوو بانگهێشتنامەی بزووتنەوەی ئایندە 
 
بۆ هاووڵاتیانی تینووی ئازادی
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
لاوان، ژنان  وهەموو چین و توێژەکان و  تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری،
 
ئێران و کوردستان لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەدان. سیستمی ستەمکار و چەقبەستووی ئێستا، چیدی ناتوانێت وەڵامدەرەوەی ویست و داخوازییەکانی خەڵک بێت و نیشانەکانی داڕمان لە هەموو کایەکاندا دەردەکەون. 
 
لەم ساتەوەختە هەستیارەدا، تەنها "ڕێکخراوەیی" و "کارامەیی مەیدانی" دەبنە گەرەنتی بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکان بەرەو ئاراستەی دابینکردنی مافە نەتەوەیی و دیمۆکراتییەکانمان بڕۆن.
 
بزووتنەوەی ئایندە، وەک هێزێکی سیاسیی مەیدانی و خاوەن پڕۆژە، بە ئامانجی ڕێکخستنی تواناکانی ناوخۆ و ئامادەکاری بۆ قۆناغی گۆڕانکاری، داواتان لێدەکات ببنە بەشێک لەم کاروانە. ئێمە تەنها کار بۆ "گۆڕینی دەسەڵات" ناکەین، بەڵکو پڕۆژەی بونیادنانی "ئایندەیەکی دادپەروەر"مان بەدەستەوەیە.
 
بۆچی پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئایندەوە بکەیت؟
 
پڕۆژەی ڕوون و زانستی: ئێمە خاوەنی نەخشەڕێگایەکی وردین بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سیستمێکی دیمۆکراتیکدا.
 
هێزی مەیدانی و کردەیی: کار و چالاکییەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی ناوخۆ و ڕێکخستنی جەماوەریی داڕێژراوە.
پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان: ئێمە بڕوامان بە گۆڕینی کلتووری سیاسی و پێدانی دەور بەو توێژانە هەیە کە بزوێنەری سەرەکەی گۆڕانکارین.
 
چۆن دەتوانیت هاوکار و پشتیوان بیت؟
پەیوەندیکردن

10605 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

4 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس