2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

لە پرسەی عەلی خامنەییدا ئەوە ڕوون بوەوە کە ئێران ج دەستێکی هەبووە لە دروستکردن یان پشتیوانیکردنی بەشێک لە هێز و قەوارە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور.

لە پرسەی عەلی خامنەییدا ئەوە ڕوون بوەوە کە ئێران ج دەستێکی هەبووە لە دروستکردن یان پشتیوانیکردنی بەشێک لە هێز و قەوارە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور.
Admin

عەزیز ڕەئووف

بە کەوتنی دەسەڵات لە ئێران زۆرێک لە هێز و قەوارە سیاسییەکانی باشوور هەتیو دەکەون. وردە وردە دەردەکەوێت دەسەڵاتدارانی ئێران باوکی زۆرێک لە هێز و قەوارە و تەنانەت بەشێک لە ڕۆشنبیر و چاودێرە سیاسییەکان و مەلا و بانگخوازەکانی باشوور بووە. 

لە پرسەی عەلی خامنەییدا ئەوە ڕوون بۆوە کە ئێران ج دەستێکی هەبووە لە دروستکردن یان پشتیوانیکردنی بەشێک لە هێز و قەوارە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور. ڕەنگە وەک جۆرێک لە تەکتیکی خۆلادان لە شەڕ، بۆ دەسەڵات لە باشوور ئاسایی بێت بە ئاشکرا دژایەتی دەسەڵاتدارانی ئیران نەکات، 

بەڵام بەڕاستی بۆ هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات و شیوەن بۆ خامنەیی و بەشداری پرسە، هیچمان پێناڵێت جگە لە شیوەن بۆ باوکێک، کە بەلەدەستدانی دەسەڵاتەکەی هەڵدانەوەی چ سەرە مەنهۆڵێکە بۆ دەرکەونتی ڕووی ڕاستەقینەی بەشێکی زۆر لە هێز و قەوارە و کەسایەتیی و پیاوانی ئاینی باشوور.

کە قاسمی سولەیمانی هەر بەسەر پیوە بتوانێت بە سەرە قەڵەمێک یەک ملیۆن دۆلار بدات بە هێزە سیاسییەکانی باشور، لە نێویاندا دوو پارتی ئیسلامی و دوو پارتی چەپ، دەبێت باوکە گەورەکەیان لە تارانەوە چۆن دەستی هەبووبێت لە دروستکردن یان پشتیوانی کردنی زۆرێکیان و دیاریکردنی کورسی قەوارە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا.

کە تەرمی شەهید دکتۆر قاسملو دەبینم لە ڤیاننا و لە سەر مێزی گفتوگۆ غەڵتانی خوێن دەکرێ، کە بیر لە شەرەفکەندی دەکەمەوە کە بەر لە خواردنەوەی قاوەیەک تیرۆری دەکەن،کە گەنجە جوانەکانی ڕۆژهەڵات دەبینم لەسێدارە دەدرێن، چ قێزەون ئەوانە دەبینم لە سلێمانی سەرەیانگرتووە بۆ فاتیحایەک بۆ بکوژێکی کوردانی ڕۆژهەڵات.

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس