2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

دادگای دەستوری توركیا 200 زیندانی پەکـ.ـەکەی ئازاد کرد

دادگای دەستوری توركیا 200 زیندانی پەکـ.ـەکەی ئازاد کرد
Kurd

دادگای دەستوری توركیا 200 زیندانی پەکـ.ـەکەی ئازاد کرد

دادگای دەستوری توركیا 200 زیندانی پەکـ.ـەکەی ئازاد کرد

 

ڕۆژنامەی سۆزجوی توركی، ئەمڕۆ دوشەممە لە مانشێتی سەرەكی ڕۆژنامەكە بە گەورەیی بڵاویكردەوە،دادگای سزا قورسەکانی دیاربەکر لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردودا، جێبەجێکردنی سزای زیاتر لە 200 حوکمدراوی پەکەکەیان ڕاگرت و ئازادیان کردن

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئازاكردنی ئەو دەستگیركراوانە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای دەستوریتوركیادا بوە، دوای نمایشە ڕەمزییەكە پەكەكە دادگاریی ئامەد دەوامی زیادكردوە بۆ یەكلاكردنەوەیدۆسیەی ئەو زیندانیانە.

 

ئەوە لەكاتێكدایە لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوە پرۆسەی نوێ دانوستان لە نێوان كورد و دەسەڵاتدارانیتوركیا دەستیپێكردوە، كە كورد بە "پڕۆسەی ئاشتی "ناوی دەبات و دەسەڵاتدارانی توركیاش دەڵێن،"پڕۆسەی توركیای دور لە تیرۆرە

 

بۆ بەرەوپێشچونی پڕۆسەكەش، ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە به‌ئاماده‌بونی زیاتر له‌ 300 كه‌س و له‌ ئه‌شكه‌وتیجاسه‌نه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌مه‌راسیمێكی ڕەمزیدا گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە كە لە 30 كەس پێكهاتبون، چەكەكانیان لەناوبرد.

 

لە 27ـی (شوبات/2)ـی ئەمساڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لە پەیامێكدا داوایهەنگاونان بۆ دیموكراتی و چەكدادانانی لە پەكەكە كرد، ئەو پارتەش لە وەڵامدا كۆنگرەی بەست وڕایگه‌یاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی په‌كه‌كه‌ و کۆتایی بە خەباتیچەکداری دراوە

8237 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

10 مانگ و 15 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس