2026 June 06   06 حوزەیران 2026
kurdpress
کوردپرێس
هه‌واڵه‌کان به دروستی

ڕونکردنەوەیەک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کەیسی مافپەروەر شوان صابر.

ڕونکردنەوەیەک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کەیسی مافپەروەر شوان صابر.
Kurdnation

ڕونکردنەوەیەک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کەیسی مافپەروەر شوان صابر.

 
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو هێرش کرایە سەر مافپەروەر شوان صابر لەشەقامی ١٥٠ مەتری شاری هەولێرو بەهۆیەوە زامدار بوو
بۆ ئەو مەبەستە ڕاستەوخۆ بەڕێز سەرۆکی دەستە خۆی هاتە سەرخەت وپەیوەندی کرد لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدارو لەنزیکەوەش لەتەندروستی ناوبراویان پرسی.
بۆ بەدوا داچونی کەیسەکەش دەستە بەنوسراوی ڕەسمی داوای لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی کرد تا کەیسەکە بجوڵێنن وەک پارێزگاری کردن لەمافی گشتی و هەروەها بۆ هەمان مەبەستیش داوا لەبەڕێز وەزیری ناوخۆ کرا بێتە سەرخەت و تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو ڕادەستی دادگا بکرێن و بەردەوامیش چاودێری کەیسەکەمان کردوە لەنزیکەوە ، ئەمڕۆش ٢٢ی تەموز دوای زانیاریمان بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بکرێت و سەرجەم بەڵگەکان کۆ بکرێنەوە بەتایبەت کامیراکانی نزیک ئەو شوێنە وە بۆ هەمان مەبەست داواکاری گشتی جەخت لەسەر هەمان بڕیاری دادگا دەکاتەوە بە کۆکردنەوەی کامیراکان و بەڵگەکان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ڕێز گرتن لەڕێڕەوی لێکۆڵینەوەکان چاوەڕێی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات و لەنزیکەوەش چاودێری دەکات و بەهیواین تۆمەتباران هەرچی زووە بدۆزرێنەوەو بدرێنە دادگاو بەسزای خۆیان بکەن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وێرای ئەوەی نیگەرانە لەڕووداوەکە بەرامبەر ناوبراو لەهەمان کاتدا ئیدانەی هەموو کردەوەکی لەوجۆرەو هەموو توندوتیژیەک دەکات بەرامبەر چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو هیوادارین هەر بابەت و سەرنجێک هەیە لەسەر هەر کەسێک ڕێکاری دادگاو یاسایی بگیرێتەبەرو یاسا سەروەر بێت .
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٢٢ی تەموزی ٢٠٢٥

9036 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

10 مانگ و 14 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس


ماڵپه‌ڕی کورد پرێس ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی کورد پرێس بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕیکورد پرێس
ماڵپه‌ڕی کورد پرێس له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - کورد پرێس